دروستكردنی پەروەندەی نوێ‌بۆ سێ‌زیندانیی سیاسیی كورد

15:09 - 14 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: سێ‌زیندانیی سیاسیی كورد لە مەهاباد، لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە پەروەندەی نوێیان بۆ دروست كراوەتەوە و سەرلەنوێ حوکمییان بۆ بڕدراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت، حوكمی ٩١ رۆژ زیندانیی تەعزیری بۆ سێ‌دەستبەسەركراوی كورد بەناوەكانی رەزا رەسووڵی، خدر رەسووڵ مروەت و فارووق سامانی دەكرد.

ئەو سێ‌هاووڵاتییە كوردە ماوەی یەک ساڵ لەمەوبەر لە شاری مەهاباد دەستبەسەر كران و ئێستاكە لەگرتووخانەی ناوەندی ئەو شارەدا راگیراون.

\"18606.jpg\"
فارووق سوڵتانی، هونەرمەندی شاری مەهاباد
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری سەردەشت بە تۆمەتی \" بەزاندنی سنوور و چوونە دەرەوەی نایاسایی لەئێران\" ئەو سێ‌هاووڵاتییەی سەرلەنوێ بە زیندان مەحکووم کردووە.

ئەو حوكمە لەحاڵێكدا دەركراوە، كە رەزا رەسووڵی، خدر رەسووڵ مروەت و فارووق سامانی بە تۆمەتی \" هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\" و \"پڕوپاگەندە بەدژی نیزام\" لە سەرەتای مانگە رەشەمەی ٩١ـەوە لە دەستبەسەری‌دان.

فارووق سوڵتانی هونەرمەندی شاری مەهابادەوە و لەلایەن دەزگا قەزاییەكانەوە بە ٥ ساڵ زیندان حوكم دراوە.

هەروەها هەر كام لە خدر رەسووڵ مروەت و رەزا رەسووڵی بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كراون.

لەوبارەیەوە كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەئێران بڵاوی كردبۆوە، رەزا رەسووڵی لە ناو گرتووخانەی شاری مەهابادا تووشی هەوكردن (عفونت) و زۆربەی ئێسکەکانیشی رەش بوونەتەوەو ئیدارەی ئیتلاعات بە بەردەوامی رێگری لە چوونە دەرەوەی ناوبراو بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی لە زیندان کردووە.