دانانی کامێرای چاودێری لەشوێنە گشتییەکانی شاری پاوە + وێنــە

13:30 - 20 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری پاوە بە بیانووی \" تەرحی کۆنترۆڵی ترافیک\" چەندین کامێرای چاوەدێرییان داناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزەکانی ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران چەندین کامێرای چاوەدێرییان لە شوێنە گشتییەکانی شاری پاوە بەتایبەت مەیدانی مەولەوی داناوە.

بەوتەی هاووڵاتیانی شاری پاوە، دانانی ئەو کامێرایانە لەو شوێنانە هیچ پێویست نەبووە، چونکە ئەو شوێنانە زۆر بەکەمی بەرەوڕووی قەرەباڵغی و ترافیک دەبنەوە.

هاووڵاتیان لەو باوەڕەدان، ئەو کامێرایانە، شاری پاوە لەوەی کەو هەیە زیاتر بەرەو ئەمنیەتی کردن دەبات و لەو رێگایەوە دەیانهەوێ‌جموجوڵی خەڵکی کۆنترۆڵ بکەن.

سەچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ئەو کامێرایانە بەشێوەی راستەوخۆ گرتەکانیان بە ناوەندی کۆنترۆڵ کردن ئەدەنەوە.

هەر چەندە لەبواری دانانی کامێرەکانەوە لەشاری پاوە رای جیاوزا هەیە، بەڵام بەپێی لێکۆلینەوەکان و رای هاووڵاتیان، ئەو کامێرانە زیاتر بە مەبەستی بەرنگاربوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییانی شارەکە و شناسایی کردنیان، دادەمزرێن.
\"15983.jpg\"

\"15984.jpg\"

\"15982.jpg\"