خوێندکارێکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا

13:24 - 7 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردان، "کەژوان ئازادیان" خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی "یەنگیجە"ی مەریوان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو خوێندکارە کوردە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە ١ی جۆزەردانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەم حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ٢ مانگ زیندانی تەعزیری گۆڕدرا.