خوێندكارانی زانكۆی پە یام نووری مەریوان 2ی رێبەندانیان پیرۆز كرد
14:03 - 4 رێبەندان 2711
كوردپا: بەشێك لە خوێندكارانی پەیامی نووری شاری مەریوان بە بۆنەی 2ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی كۆماری دێموكراتیكی كوردستان و هەڵكردنی ئالای نەتەوەیی بە دەستی پێشەوا قازی محەممەد بەیاننامەیەكیان دەركرد.
نوسخەیەك لە بەیاننامەی بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە كە ئەوە دەقەی بەیاننامەكە بە شێوەی خوارەوە هاتووە:
خەڵكی بەشەرەف و ئازادیخوازی كوردستان
هەر وەك دەزانن 66 ساڵ لەمەوپێش پێشەوا قازی محەممەد یەكەم سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆماری كوردستانی لە شاری مەهاباد راگەیاند.
هەر چەند تەمەنی كۆمار كورت بوو بە ڵام هەر ئەم شۆڕشە بوو بە نموونەی خەبات بۆ نەوەكانی داهاتوو و بەجیهانی سەلماند كە كورد دەتوانیت سەركەوێت و سەرەڕای هەموو گرفتەكان حكوومەتێكی مۆدێڕن و بە رۆژ بەڕێوە بەرێت.
كوردستانییانی نیشتمان پەروەر
2ی رێبەندانی ئەمسال زۆر لە ساڵانی پێشوو جیاوازترە، دیكتاتورانی دونیا یەك لە دوای یەك بەرەو لە ناو چوون دەرون و بە دڵنیاییەوە شەپۆلی ئەم شۆڕشە ئیرانیش دەگرێتەوە.هەر بۆیە داوا لە حیزبە كوردییەكان و بە تایبە ت حیزبی دێموكرات دەكەین بە یەكگرتن و ئیتحادی خویان لەم باروودۆخە هەستیارەدا پشتیوانی گەلەكەیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بن.
ئیمە وەك بەشێكی زۆر لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان هەر وەك پێشەوامان بە شەرافەتی میللیمان سوێند دەخۆین كە هەتا دوایین هەناسەمان ئالا هەڵگری رێگای رزگاری بین و بە كردەوەش سەلماندوومانە كە ئێمە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مە ریوان لە زیندان و ئە شكەنجە ناترسین و وەك چۆن تا ئیستاش بەشێك لە هاورییەكانمان یان حوكمیان هەیە یان لەكونجی بەندیخانە دان.
2ی رێبەندان لە بنەماڵەی شەهیدانی هەموو حیزبە سیاسییەكانی چوارپارچەی كوردستان پیرۆزبایی دەكەیین و لەم روژەدا وەبیر دوژمنان دەینینەوە كە ئەگەر لە ساڵی 1946 قازیتان لێ ئەستاندین ئەمرۆ هەموومان قازی محەممەدین.
بە هیوای رزگاری یەكجاری گەلەكەمان
بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان
2ی رێبەندانی2712ی كوردی