خنکانی هونەرمەندێکی هۆرە چڕی کورد لە بەنداوی کامیاران
17:36 - 25 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی \"هۆرە\" و \"مۆر\" چڕی کوردی خەڵکی کرماشان بەهۆی رووداویێکی دڵتەزێنەوە گیانی لەدەست دا.
کەتژمێر ١٠ی شەوی ٢٣ی پووشپەر تەرمی \"براگجر تەهماسبیان\" هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەنداوی نزیک گوندی \"ئاهەنگەران\"ی سەربە شاری کامیاراندا دۆزرایەوە.
براگجر تەهماسبیان سالی رابردوو لە کۆنسێرواتۆری مۆسکۆ و لە سمیناری \"ئارکی تایپ\"ـەکانی ئاوازی هێند و ئورووپایی‌دا بەشداری کرد و سەرنجی بەشداربووانی بۆلای خۆی راکێشا.
ئەو هونەرمەندە کوردە ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی لە ئێڵی \"میر ئاغایی کاکاوەند\"ی ئوستانی کرماشان لە دایک بووە و دواتر بە یەکێک لە خاوەن دەنگە تایبەتییەکانی شێوە دەربڕینی گۆرانی هێندی و ئوراپایی ناسرا.
هۆرە بە ئاسانترین، سەرەتاییترین و رەسەنترین شێوە لە مۆسیقا و گۆرانی کوردی ئەژمار دەکرێت.
هۆره له‌وشه‌ی (هۆرئامان) واته (خۆر+هاتن) یان (كات و ده‌می خۆر هه‌ڵهاتن)ـەوە هاتووه.
شوێنی یه‌كه‌می هۆره ناوچه‌كانی هه‌ورامان بووه‌و پاشان له‌هه‌ورامانه‌وه بۆ ناوچهكانیدیکەی كوردستان بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناوچانه زیاتر و زۆرتر له‌ناوچه‌كانی ئه‌هلی حه‌قدا ماوه‌ته‌وه و گوڕوتینی هه‌یه.