حەوتەمین بەرهەمی ژنە شاعێرێكی كوردستانی ئێران بە كتێبخانە كوردی زیاد كرا
19:39 - 10 سەرماوەز 2711
كوردپا: كۆمەڵە شێعری\"بێ سرمیچ\" بەرهەمی شیلان گەیلانی ژنە شاعێری كوردستانی ئێران و چالاكی فەرهەنگی و ئەدەبی منداڵان لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستانەوە چاپ كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"بێ سرمیچ\" كتێبی یەكەم كۆمەڵە شێعری \"شیلان گەیلانی\"یە لە بواری ئەدەبی گەورە ساڵاندا كەلە 9 لاپەڕەدا و لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستانەوە لە دەزگای چاپی فەرهەنگ چاپ كراوە.
گەیلانی زیاتر لە 15 ساڵە لە بوارەكانی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی بە تایبەتی ئەدەب و وێژەی منداڵان و مێر منداڵاندا چالاكی دەكات.
كتێبەكانی \"فریشتەی دیان\"، \"شوێنەكان\"، \"بیرەوەریی گەڵاكان\"، \"ماشینەكان\" و \"پیشییەكان\" و \"ئولەمپیادەکان\" ٦ بەرهەمی چاپ كراوی دیكەی گەیلانین كەلە بواری ئەدەبی منداڵاندا بڵاوی كردوونەتەوە.
ئامینە گەوێلی كێڵانە بە نازناوی ئەدەبیی \" شیلان گەیلانی\" خەڵكی شاری سنەیە و هەتا ئێستا بە دیەیان وتار و بابەتی ئەدەبی و رۆشنبیریی لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان لە رۆژنامە و گۆڤارە كوردییەكان بڵاو كردۆتەوە.
هاوكاریی لەگەڵ چەندین بڵاوكراوەی كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستان هەیە و چەندین شانۆنامەی مناڵانی نووشسوە و لە چەند سیمینار و كۆڕی ناوخۆیی و بیانیدا بەشداری كردووە.