حەسەن رەزەوی لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا + وێنــە
21:00 - 22 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: حەسەن رەزەوی لە نێو ئاپۆرای باوەڕمەندانی ئایینی یاری لە شارە جۆراوجۆرەژکانی کرماشان، هەمەدان، قەززوین، شیراز و تاران لە گوندی \"پردە رووخاو\"ی زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.
تەیب تاهیری یەکێک لە بەشدارانی ئەو رێوڕەسمە و ئامۆزای \"نیکمەرد تاهێری\" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەرجەم بەشدارانی ئەو رێوڕەسمەدا لەسەر داواکارییەکانی پێشوو کە لە چوارچێوەی بەیاننامەیەکدا لە بەر دەم ئوستانداریی شاری کرماشان خوێندرایەوە، پێداگرییان کردەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێمە وەک بنەماڵەی ئەو ٢ شەهیدە چەندین جار داوامان لە \"حەیدەری\" جێگری سیاسی ئەمنیەتیی ئوستان کردووە کە ئەو داواکاری و خواستانەمان جێبەجێ بکات، بەڵام ناوبراو پێی راگەیاندووین کە بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە سەریان قاڵە و پاش هەڵبژاردنەکان بەدواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە دەکەین.
هاوکات بەشدارانی رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی \"تەرمی حەسەن رەزەوی\" جەختیان لەوە کردۆتەوە، هەتا رۆژی چلەی \"نیکمەرد تاهیری\" دەبێ ئەنجامدەرانی ئەو سووکایەتی پێکردنەوە سزا بدرێن و لە ئەگەرێ پشت گوێ کەوتنی ئەو مەسەلەیە سەر لەنوێ دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە.
چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکان لە زیندانی هەمەدان سووکایەتییان بە پەیڕەوانی ئایینی \"یاری\" کردبوو هاوکاتیش سمێڵی کەسێکیان بەناوی \"کیومەرس تەمناک\" و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری هەمەدان تاشیبوو.
دوابەدوای ئەم رووداوە، نیک مەرد تاهیری خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان لە شوێنی هەمان رووداو و بە ئامادەبوونی خەڵک و فیلمبەردار ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی سووتانی زیاتر لە ٦٠%ی جەستەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دابوو.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە رۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزەردان ٢ کەس بەناوەکانی حەسەن رەزەوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئوستانی هەمەدان و نیکمەرد تاهری خەڵکی شاری سەحنەی سەربە ئوستانی کرماشان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین بەو کارەی هێزە ئیتلاعاتییەکان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.
دوابەدوای ئەم رووداوانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان هاوولاتییانی کورد لە کرماشان سەبارەت بە سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە پەیڕەوانی کوردی یارسانی، خۆپیشاندانێکی هەزار کەسییان لەو شارە بەرێوە برد.
کەڵک وەرگرتن لە زانیاری و نێوەرۆکی ئەم هەواڵە تەنیا بە ئاماژە کردن بە سەرچاوەکەی رێگە پێدراوە.