حكوومەتی ئەمریكا گرووپی ئەلقاعیدە"گوردانی كورد" ی بە تیرۆریست لە قەڵەم دا
14:03 - 17 بەفرانبار 2711
كوردپا: \"گوردانی كورد\" سەر بە گرووپی ئەلقاعیدە لە نێوان سنوورەكانی ئێران و عێراق جێگیر بوون و حكوومەتی ئەمریكاش ئەو گرووپەی بە تیرۆریست لە قەڵەم دا.
لەسەر بڕیاری سەركۆماری ئەمریكا، سازمانی \"گوردانەكانی كورد\" سەر بە ئەلقاعیدە بە رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێنران.
ماڵپەڕی كاناڵی VOA بڵاوی كردەوە، بەپێی ئەو بڕیارە سەرجەم سامانی ئەو گرووپە لە ناوچە ژێر دەسەڵاتەكانی ئەمریكادا دەستی بەسەردا دەگیرێت و هیچ ناوەنێكی بازرگانی بۆی نیە كاری بازرگانی لەگەوڵ سازمانی\"گوردانەكانی كورد\" بكات.
\"گوردانەكانی كورد\" ساڵی 2007 پێكهات و خۆیان بە بەشێك لە گرووپی ئەلقاعیدە دەزانن.
ئەو گرووپە لەحاڵی حازردا لە ناوچە سنوورییەكانی ئێران - هەرێمی كوردستان چالاكیی دەكەن.
گرووپی\" گوردانەكانی كورد\" هەتا ئێستا چەندین تەقینەوەیان لە عێراقدا وەئەستۆ گرتووە.