حكوومەتی هەرێم بەدواداچوونی دۆسیەی دوو زیندانیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام دەكات
19:43 - 16 رەشەمه 2711
كوردپا: سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەم نزیكانە بەدواداچوون بە دۆسێەی دوو زیندانیی كوردی ئێرانیی مەحكووم بە ئیعدام دەكات.
بەرهەم ساڵح وتی: لە داهاتوویەكی نزیكدا دۆسیەی شێركۆ مەعارفی و حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور دوو زیندانی سیاسیی مەحكووم بە ئیعدام لەگەڵ دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران تاوتوێ دەكەین.
كۆمیتەی خوێندكاریی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی بڵاوی كردەوە، پێشتریش هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق لەمەڕ دۆسیەی شێركۆ مەعارفی راوێژی لەگەڵ لێپرسراوی مەجلیسی حكوومەتی تاران كردبوو.
حەبیبوڵڵا گولپەری پوور رەزبەری ساڵی 1388 لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.
ئەو هاووڵاتییە رێكەوتی 2ی بانەمەڕی 1389 بە تاوانی چالاكی و ئەندامیەتی لە حیزبێكی كوردی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ئیعدام مەحكووم كرا.
شێركۆ مەعارفی تەمەن 31 ساڵ و خەڵكی شاری بانە، رێبەندانی ساڵی 1387 لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
مەعارفی لە خاكەلێوەی ساڵی 1390دا لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی تارانەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ئیعدام مەحكووم كرا.