حكوومەتی توركیە دژایەتیی لەگەڵ فێربوونی زمانی كوردی دەربڕی
15:41 - 16 بەفرانبار 2711
كوردپا: لێپرسراوێكی پایەبەرزی حكوومەتی توركیە رایگەیاندووە، لەگەڵ فێركاری و پەرە گرتنی زمانی كوردی لە وڵاتی توركیە دژایەتیم هەیە.
\"نەجدات ئوزل\"فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی توركیە ئاشكرای كرد، یەك زمانی فەرمی و زگماكی لە توركیەدا هەیە و نابێ زمانی كوردیشی پێوە زیاد بكرێت.
ئەو لێپرسراوە بە ماڵپەڕی \"خبر ترك\"ی راگەیاندووە، بەپێی مادەی 43ی یاسای بنەڕەتیی توركیە هیچ زمانێك بێجگەلە زمانی توركی ناتوانێببێتە زمانی زگماكیی ئەو وڵاتە.
\"ئوزل\" وتیشی: رێژەی كوژراوەكانی پەكەكە، لەو ئامارە بڵاو بۆوە زۆر زیاترە و بە وتەی ئەو لێپرسراوە \"لە نیوەی دووهەمەمی ساڵی 2011 دا 491 چەكداری پارتی ئازادی كوردستان لە ئەنجامی هێرشی زەمینی و ئاسمانیی ئەرتشی تووركیەدا كوژراون.
HPG باڵی نیزامیی پارتی كرێكارانی كوردستان پێشتر رایانگەیاندبوو، لە ساڵی 2011دا 165 گریلا لە ئەنجامی هێرشی ئەرتشی توركیە كوژراون.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی توركیە ئەوەشی خستە روو، ئێمە هیچ كارێكمان بە رێككەوتنی ئاشتیی نێوان پەكەكە و دەوڵەتی توركیەوە نیە و بە بەردەوامی بۆ بەرگری لە هێرشی \"تیرۆریستان و گرووپە چەكدارەكان\" ئامادەی بەرەنگار بوونەوەین.
ئەم وتانەی ئەو بەرپرسە نیزامیەی توركیە لە كاتێك دان كە پێشتر ئەردۆغان و چەند بەپرسێكی دیكەی سیاسیی توركیە باسیان لە پەرەدان و فێر بوونی زمانی كوردی لە توركیە كردبوو.
لە ساڵانانی رابردوودا لە پارلەمانی توركیە بەهۆی ئاخاوتن و پێشكەش كردنی وتار بە زمانی كوردی چەندین پارلەمانتاری كورد لەو وڵاتە حوكمی زیندانییان بۆ بڕاوەتەوە.