حوكمی زیندانیی لاوێكی كورد تەئید كرا
13:39 - 1 خەزەڵوەر 2711
کوردپا: حوكمی زیندانیی لاوێكی كوردی تەمەن 18 ساڵی كە ماوەیەك لەمەوپێش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوو، تەئید كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حوكمی 5 مانگ زیندانی بۆ سۆران كاوە لاوی تەمەن 18 ساڵ و خەڵكی گوندی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان، چەند رۆژ لەمەوپێش لەلاین دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای كوردستانەوە پەسند كرا.
سۆران كاوە ماوەیەك لەمەوپێش بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كرابوو كە بە دانانی وەسیقە و بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوو.
ئەم لاوە تەمەن 18 ساڵە لە دادگای سەرەتاییدا بە تاوانی\" پڕوپاگەندە بەدژی نیزام\" بە 5 مانگ زیندان حوكم درابوو كە ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەدا تەئید كرا.
لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 51 هاووڵاتیی كورد لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەسەر یەك بە سەدە و نەوەد ساڵ و دە مانگ زیندانی تەعزیری و حەوت ساڵ زیندانیی هەڵپەسیراو مەحكوم بوون.
هەموو ئەم هاووڵاتیانە بە تاوانی سیاسی بە زیندان حوكم دراون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و لەوانەیە ئەو ئامار و رێژەیە لەمەش زیاتر بێت.