تەڵاق لە پارێزگای کوردستان لە رووی ئامارییەوە
21:00 - 8 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ئاماری تەڵاق و هاوسەرگیری لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا، لەلایەن ئیداری تۆمار کردنی باری کەسیەتیی پارێزگای کوردستانەوە بڵاو کرایەوە.
بەپێی ئەو ئامارە کە لەلایەن لێژنەی تایبەت بە کاروباری بنەماڵەوە راگەیەندرا، لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا ٣ هەزار و ٢١٠ حاڵەتی تەڵاق لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
رێژەی تەڵاق لە پارێزگای کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ٨% رووی لە زیادبوون کردووە.
\"عەبدوڵڵا خوسرەوی\"، بەرپرسی گشتیی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی پارێزگای کوردستان رایگەیاندووە، لە ماوەی ١١ مانگی رابردوودا ١٨ هەزار و ٤٥٤ حاڵەتی هاوسەرگیری لەو پارێزگایە تۆمار کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو کە ١٩ هەزار و ٦٤٨ حاڵەت بووە، ٦% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
زیاد بوونی ئەو ئامارە لە کاتێک دایە، کە زۆربەی میدیا حکوومەتییەکان بە بەردەوامی باس لە \"پەرەپێدانی فەرهەنگی هاوسەرگیری\" و کردنەوەی \"خولی پەروەردەیی\" بۆ لاوان دەکەن.
زۆربەی کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر ئەو باوەڕەن، کە چوونەسەرێی ئاماری تەڵاق و لەلایەکی دیکەشەوە دابەزینی رێژەی هاوسەرگیری بە نیسبەت زیاد بوونی حەشیمەت، کۆمەڵێک کێشە و دیاردەی وەک: قەیرەیی، چوونەسەرێی گەندەڵی ئەخلاقی لە نێو کۆمەڵگە و پچڕانی شیرازەی بنەماڵەی لێ دەکەوێتەوە.
کێشەی ئابووری، بێکاری، کێشەی شوێنی نیشتەجێ بوون و لاوازی، یان نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی کە زۆرجار خۆکوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، بە هۆکارەکانی چوونەسەرێی رێژەی تەلاق لە پارێزگای کوردستان دادەنرێن.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا سەرجەم ٥٩ ژن و پیاوی کورد بەهۆی کێشەی ئابووری، هەژاری و کۆمەڵایەتییەوە کۆتایییان بەژیانی خۆیان هێناوە.