تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی کۆڵبەرێکی لە سنووری بانە ئەستاند

13:57 - 23 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "هادی خدری" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەریم‌ ئاوا"ی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکەی قاچاخ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی "هادی خدری" لە شوێنی لەدایکبوونی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا پوور ئیسماعیل" خەڵکی گوندی "خزرلوو"ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.