تەقینەوەی گولـلە تۆپێک لەمێهران سێهاووڵاتیی کردە قوربانی
13:43 - 11 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەی گولـلە تۆپێکی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ئوستانی ئیلام، گیانی هاووڵاتییەکی کوردی ستاند و دوو کەسی دیکەشی بریندار کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەممە خانووبەرەی بنەماڵەیەک لە شارستانی مێهران بە هۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپێک داڕما و لەئەنجامدا کەسێک بەناوی \"هادی پووزێش\" گیانی لەدەست دا.
هەواڵنێری کوردپا لەشارستانی مێهرانەوە رایگەیاند، ئەو رووداوە لە گەڕەکی فازی پێنج رووی داوە و تێیدا باوک و هاوسەری \"هادی\"یش بە توندی بریندار بوون.
بەوتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە \"دەستکاری گولـلە تۆپ\"ـەکە هۆکاری تەقینەوەی ئەو بینایە بووە.
شاری سنووری مێهران لە ٨٠ کیلۆمیتری رۆژئاوای ئیلام هەڵکەوتووە و بەیەکێک لە ناوچە مینڕێژکراوەکانی کوردستانی ئێران دێتە ئەژمار و بەشێک لەهاووڵاتیانی کورد بۆ دابین کردنی بژێوی رۆژانەیان لە هەوڵی کۆکردنەوەی کەرەسە جەنگییە بە جێماوەکانی شەڕی ئێران ـ عێراق دان.
ئوستانی ئیلام ٤٣٠ کیلۆمیتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و یەک میلیۆن و ٧٠٠ هەزار هێکتار لە زەوییەکانی بە مین و کەرەسەی تەقینەوەی تەنراون.