تەقینەوەی مین هاووڵاتییەکی نەغەدەیی کردە قوربانی
13:41 - 12 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی نەغەدەیی بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی سپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشار لاقێکی خۆی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١١ی پووشپەڕ هاووڵاتییەکی نەغەدەیی بەناوی \" فاخیر\" بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی \"باگێڕ\" لە نزیک پیرانشار لاقێکی خۆی لەدەست داو بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
دەگوترێت ئەو هاووڵاتییە شۆفیری ترێلی بووە و لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان ماشێنەکەی لە خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران جێهێشتووە و ویستوویەتی بەپێیان لە چیاکانی ئەو ناوچەیەوە لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی بەرەو پیرانشار بگەڕێتەوە، کە لە ئەجامدا لە ناوچەی باگێـڕ تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوون.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئیستا ١٧ هاووڵاتیی کورد تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوون کە لەکۆی ئەو رێژەیە ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.