تەقینەوەی مین لە مەریوان قوربانیی لێکەوتەوە
18:21 - 28 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین بەجێماوی کۆنە پایەگای نێو گوندەکەیان لاقێکی خۆی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئااژنسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە هاووڵاتییەکی کوورد بەناوی \"حوسێن باخانی\" تەمەن ٤٤ سال و خەڵکی گوندی \"باخان\"ی سەربە شاری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی راستەی پەڕی و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کرا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٨ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد بەهۆی تەقینەوەی \"مین\" لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوەو ١٣ کەسیش تووشی کەمئەندامی بوون.
هەروەها بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە میدیاکانەوە بڵاو بوونەتەوە، تەنیا لە ماوەی ساڵی ١٣٩١دا لە شاری مەریوان ٧ هاووڵاتیی مەدەنی، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە.
ساڵانە دەیان هاووڵاتیی مەدەنیی کورد لە ئەنجامی مین و تەقەمەنیی بەجێماوی نێو کۆنە پایەگاکان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئیران دەبنە قوربانی، کە لە دوایین حاڵەتی هاوشێوەدا ٢ خوشکی تەمەن ١٣ و ٢٠ ساڵ لە ناوچەی ورمێ گیانیان لەدەست دا.