تەقینەوەی مین لە مێهران چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

11:15 - 28 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "هادی ئومیدی، سەلیم تاراس و چراغ عەبدی" بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "مێهدی ئومیدی" بریندار بوو.

فەرمانداری شاری مێهران لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو چوار هاووڵاتییە لە ناوچەی کەلات قەندی تووشی ئەو ڕووداوە بوون".

برینداربووی ئەو ڕووداوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن" لە شاری مێهران کراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئەو چوار هاووڵاتییە خەڵکی شارەکی "ئیسلامییە"ی شاری مێهرانن.

شاری مێهران لە ٢٢٨ کیلۆمیتریی باشووری شاری ئیلام هەڵکەوتووە.