تەرمی دوو هاووڵاتیی كورد لە بەرزاییەكانی سنووری نەوسوود بینرایەوە
04:32 - 25 خاکەلێوه 2712
كوردپا: دوای نزیك بە 20 رۆژ لە نادیار بوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵكی ئاوای\" دزڵی\" ی سەر بە شاری سەوڵاوا، تەرمەكانیان بە شێوەی لەتلەت كراو لە ناوچە سنوورییەكان دۆزرانەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەسكەندەر بەهرامی تەمەن 42 ساڵ و ئەبووبەكر ئەمینی تەمەن 48 ساڵ دوای ئەوەی كەلە رێكەوتی 6ی خاكەلێوەوە هیچ هەواڵێك لە چارەنووسیان نەبوو، سەرەنجام دوای گەڕان و بەدواداچوون لەلایەن بنەماڵەكانیانەوە، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە لەحاڵێكدا كە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەكانەوە لەت لەت كرابوون، دۆزرانەوە.
هەواڵنێری كوردپا لە ئاوایی \"دزڵی\" وتیشی: تەرمی ئەو دوو كەسە لە چیای \"سوفی جانە\" لە نزیك ئاوایی سنووری \"شۆشمێی سەروو\"ی سەر بە نەوسوود دۆزراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە ناوچەیی و هاووڵاتیانی خۆجێ، سەرجەم ئەو ناوچانە لەلایەن نیزامییەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران مین رێژ كراوە و شیمانەی ئەوە دەكرێ ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دابێت.
هەروەها ئەگەری ئەوەش لە ئارا دایە كە ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستڕێژییان لێ كرابێت.
لە حاڵی حازردا تەرمی ئەو دوو كەسە رەوانەی ئیدارەی پزیشك قانوونی كراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لەلایەن ئەو ناوەندەوە رانەگەیەنراوە.