تۆفانی خوێی گۆلی ورمێ هاووڵاتییانی تووشی نیگەرانی كردووە
16:27 - 18 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: تۆفانی خوێ كە لە ئەنجامی وشك بوونی ئاوی گۆلی ورمێ رووی داوە، دانیشتوانی دەورووبەری ئەو زەریاییەی تووشی نیگەرانی و شڵەژان كردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو تۆفانە شاری ورمێشی گرتۆتەوە و هاووڵاتییان لە ترسی ئەو تۆفانە چوونەتەوە ناو ماڵەكانیان.
بە وتەی شایەتحالان زۆربەی دانیشتوانی ئاواییەكانی دەورووبەری ئەو گۆلە لە حاڵی كۆچ كردن بۆ شوێنەكانی دیكە دان.
ئەو هاووڵاتییانە لەو باوەڕەدان وردیلەكانی خوێ وای كردووە كە هیچ شتێك لە مووچەكان نەڕوێ.
سەرەڕای چەندین جار خۆپیشاندان بە مەبەستی دیتنەوەی رێكگاچارەیەك بۆ پێشگیری لە وشك بوونی گۆلی ورمێ، بەڵام هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ رێكارێكیان بۆی نەدۆزیوەتەوە.
لە ئیعتراز بە وشك بوونی زەریاچەی ورمێ، هاوینی ساڵی 1390ی هەتاوی خۆپیشاندانێكی بەرینی خەڵكی لە شاری ورمێ و چەند شاری دیكەی دەوروبەری بەڕێوە چوو كە جیا لە كوژرانی چەند كەس، بە دەیان چالاكی ژینگەپارێز و خوێندكاریی دیكە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
هەر لەو پێوەندییەدا لە شارەكانی تەورێز، خۆی، مەراغە و زانستگای تەورێز، تراكت و بەیاننامەیەكی زۆر بۆ بانگهێشتی خەڵك لەو ناڕەزایەتییە بڵاو كراونەوە و چەندین چالاكی سیاسی و ژینگەپارێزیش هەر بەم بۆنەوە لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتەوە دادگایی كران.