تاجزادە: بەربەرەكانێی هاووڵاتییان بەرامبەرە بە پاشەكشەی دەسەڵاتدارانی ئێران
12:58 - 2 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: مستەفا تاجزادە ئەندامی بەرەی موشارەكەتی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ بەربەرەكانێی زیاتر لەگەڵ دەسەڵات بەدەستانی حكوومەتی ئێران بانگهێشت كردووە و راشیگەیاندووە، ئەوە تەنیا رێگایە كە دەتوانێ پاشەكشە بە لێپرسراوانی حكوومەتی تاران بكات.
ماڵپەری \"تحول سبز\" لە زاری تاج زادەوە بڵاوی كردەوە، دەبێ لاوانی ئێران پێكهاتوو لە كوڕ و كچ و سەرجەم هاووڵاتییان بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی زۆرداری ئێران چالاكی بنوێنن و بە پێكهێنانی گرووپ و دەستە هەڵسۆكەوتە نایاساییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەقاو بدەن.
مستەفا تاجزادە ئەندامی بەرەی موشارەكەت و رێكخراوی موجاهدینی ئینقلابە كەلە نائارامییەكانی دوای هەڵبژاردنی سەركۆماری ئێران دەستبەسەر كرا و ئێستا لە زیندان دایە.
ئەو زیندانییە سیاسییە چەند رۆژ لەمەوبەر نامەیەكی سەرئاوەڵای بۆ عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران نارد.
لە نامەكەدا هاتووە، حكوومەتی ئێران تووشی هەڵدێرانی ئەخلاقی و مەعنەوی بووە و هەروەها پڕەنسیپ و بایەخە ئیسلامییەكان لە نیزامی ژێر دەسەڵاتی ئەودا بە شێوەیەكی ئاشكرا پێشێل دەكرێن.
بەوتەی تاجزادە، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ترسێكی گەورەی لە كۆڕ و كۆبوونەوەی هاوڵاتییان هەیە و هەر ئەوەش دەتوانێ تەنیا رێگای پاشەكشە پێكردن بە نیزامی ویلایەتی فەقیه بێت.
ئەو زیندانییە سیاسییە لەو باوەڕە دایە، حكوومەتی ئیسلامیی تاران لە هەوڵێكی سیستماتیكدا دژبەران و رەخنەگرانی لە كار بێبەش و تەنانەت دەستبەسەر و دەیانخاتە ناو گرتووخانەكانەوە و وتیشی، حكوومەتی ئیسلامی ئێران بۆیە رەخنەگرانی لە كار بێبەری دەكات هەتا بنەماڵەكانیان زەخت و گۆشاریان بكەوێتە سەر.
لەلایەكی دیكەوە\"فخرالسادات محتشمی\" هاوسەری تاجزادە و ئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی موشارەكەت، لەم دواییانەدا بە تاوانی بەشداریی كۆڕ و كۆبوونەوەی نایاسایی و پروپاگەندە بە دژی نیزام، بانگهێشتی دادگا كراوە.