بەیاننامە/ ٥ داواکاریی چالاکان و ئەنجومەنە مەدەنییەکانی مەریوان سەبارەت بە مەرگی سەحەر چوینی
15:09 - 28 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنی، خوێندکاران و ئەنجومەنی ژنانی مەریوان سەبارەت بە مەرگی گوماناویی کچە خوێندکاری کورد \"سەحەر چوینی\" لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا سەرەڕای ئاماژە کردن بە جۆرەکانی توند و تیژی و نایەکسانی دەرهەق بە ژنان کە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگەی پیاوساڵار و نابەرابەرە و هاوکات وێڕای مەحکووم کردنی مەرگی گوماناویی \"سەحەر چوینی\"، خوازیاری هەرچی زووتر بەدواداچوونی خواست و داواکارییەکانی خۆیان بوون.
دەقی بەیاننامەی وەرگێردراو بۆ کوردی لە ئاژانسی کوردپا:
لە کۆمەڵگەیەکدا کە رۆژ لە دوای رۆژ پەیوەندیی نابەرابەر و نایەکسانی سەبارەت بە ژنان زیاتر و بەر هەستتر دەبێتەوە و جیهانێکی پەڕ لە ستەمی رەگەزی و چینایەتی و ... نە تەنیا توند و تیژی دەباتە ئەوپەڕی خۆی، بەڵکوو سەرجەم چینەکانی کۆمەڵ دەگرێتەوە و کارەساتی گورچووبڕی وەک کوشتنی ژنان، خۆکوژیی ژنان، کوشتاری بە کۆمەڵ و چەوسانەوەی ئینسان بە دەستی ئینسانی لێ دەکەوێتەوە.
توندوتیژی کە لە کۆمەڵگەی باوک ساڵارەوە سەرچاوەی گرتووە، مێژوویەکەی بۆ رسکانی مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە و هەتا ئێستا ئەم هەڵسووکەوتە نابەرابەری خوازانە دەرهەق بە ژنان بەردەوامە و تەنانەت ژنان لە بچووکترین مافی سەرەتایی خۆیان کە ژیان کردن بە شێوەیەکی ئینسانییە، بێبەرن. لە وەها روانگەیەکەوە کە تیایدا دەستدرێژی، کوشتن، خۆکوشتن، بەستنەوەی ژنان بەهۆی نەریتە چەوت و بێ بنەماکان، بە کۆیلەیی کردنی مرۆڤەکان و تێڕوانی نابەرابەر سەبارەت بە ژنان و بەدەر لە بنەما ئینسانییەکان، دەیان شکڵی جۆرواجۆری ستەمی رەگەزی و چینایەتی هاتوونەتە ئاراوە و بواری بۆ دەستدرێژی کردن و کوشتن و خۆسووتاندنی لە رادە بەدەری ژنان رەخساندووە.
مەرگی گوماناویی سەحەر چوینی خوێندکاری رشتەی پەرستاریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان نموونەی زەق و بەرچاوی توندوتیژی و دەستدرێژیی پیاو لە هەمبەر ژنان لە وڵاتی ئێران دایە. نەبوونی ئەمنیەت چ لە نێو بنەماڵە و چ لەنێو کۆمەڵدا، نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردەیی و پەروەدەی شیاو کە کارەساتی دڵتەزێنی وەکوو کارەساتی شیناوێی بە دوای خۆی دا هێنا. نەبوونی ئیمکاناتی ئاسایشی و ئەمنیەتی بۆ کچە خوێندکارەکان کە بێ سەروبەرەیی خەوتنگەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان و ئیدیعای بێ بنەمای بەرپرسی ئەو زانکۆیە کە گوایە سەحەر چووینی بەهۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتبێت و هەروەها پیاو بوونی سەرجەم فەرمانبەران و بەرپرسانی خەوتنگەی کچان بەشێک لەو خاڵانەیە کە مەرگی کچە خوێندکاریکی کوردی بەدواوە بوو، سەلمێنەری هەبوونی نیزامێکی نابەرپرس و چەوسێنەر لە هەمبەر پرسی ژنان دایە.
ئەمەش لە حاڵێک دایە کە نە تەنیا ناوەندە بەرپرسیار و پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە پرسی ژنان هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەر کردنی پرسی ژنان نەداوە، بەڵکوو رۆژ لە دوای رۆژ توند و تیژی دەرهەق بە ژنان لە ئێران و کوردستان بە تایبەتی دووپات دەبێتەوە. هەر لەو پەیوەندییەدا و بەم هۆیەوە ئێمە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی شاری مەریوان وێڕای مەحکووم کردنی مەرگی \"سەحەر چوینی\" کچە خوێندکاری تێری دووەمی پەرستاریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی هەمەدان، وێرای داواکاری لە سەرجەم چالاکان، ئەنجومەن و بەرپرسان، خوازیاری بەدواداچوون و جێبەجێ کردنی هەرچی زووتری ئەم داواکارییانەین:
١- روونکردنەوەی هەرچی زووتری مەرگی سەحەر چوینی و بڵاو کردنەوەی لە کەناڵە گشتییەکانەوە بۆ هاووڵاتییان.
٢- دەرکردنی بەرپرسیارانی مەرگی سەحەر چوینی لە زانکۆ
٣- دابین کردنی ئاسایشی گیانی بۆ سەرجەم خوێندکاران
٤- رەواندنەوەی ترس و نیگەرانیی بنەماڵەکان بۆ ناردنە بەر خوێندنی رۆڵەکانیان لە زانکۆ حکوومییەکان بە تایبەت بۆ کچان
٥- بەدواداچوونی پەروەندەی قەزایی سەحەر چووینی بۆ هەرچی زووتر بە ئەنجام گەیشتنی رەوتی بەرەو پێشچوونی پەروەندەی سەحەر بە دوور لە هەموو جەناح بازیی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی شاری مەریوان و ئوستانی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی ئێران