بەڕێوە چوونی دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز بۆ چەندەمین جار وەدوا خرا

16:20 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز كە بڕیار بوو رێكەوتی 10ی مانگی رێبەرندانی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، لەلایەن ئیداری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەقزەوە وەدوا خراوە.

هیوا حاجی محەممەدی لێپرسراوی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری سەقز رایگەیاندووە، بەهۆی هاوكات بوون لەگەڵ چەند فێستیڤاڵی دیكە كاتی بەڕێوە چوونی دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز رێكەوتی 25ی مانگی رێبەندان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی راگەیەندراوی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سەقز بە هەموو تیپە بەشدار بووەكان راگەیەنراوە هەتا رێكەوتی 5ی رێبەندان بەرهەمەكان تاوتوێ دەكرێن.
\"2302.jpg\"
بەپێی بانگەوازی یەكەمی فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز بڕیار بوو لە نیوەی دووهەمی مانگی خەزەڵوەردا بەڕێوە بچێت كە هەتا ئێستا چەندین جار بەهۆی جۆراوجۆر كاتی بەڕێوە چوونی وەدوا خراوە.

فێستیڤاڵی شانۆی كوردی سەقز كە یەكێكە لە گرینگترین فێسیتڤاڵە شانۆییەكانی رۆژئاوای ئێران لە ساڵی 1371ەوە دەستی پێكردووە و جیا لەوەی كە بۆ ماوەی چەند ساڵێك راگیراوە، كێشە و گرفتی زۆر هاتۆتە بەردەم خولەكانی و هەر ساڵە بەهۆیەك وەدوا دەخرێت و ئەمەش زەربەی لە گرینگیی ئەو فێستیڤاڵە هونەرییە داوە.