بەهمەن قوبادی: بە یەکیەتی و هاوپەیمانی ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتیی بە حوکمی لەسێدارەدانی "شاکر بێهرووزی"، پێش لە جێبەجێی‌کردنی لەسێدارەدانە نایاساییەکان لە ئێراندا بگرین

11:41 - 24 رەزبەر 2720

بەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا بەنیسبەت حوکمی داسەپاوی ئێعدامی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە گرتووخانەی ورمێ، ناڕەزایەتی دەربڕی.

ئەو سینەماکارە ناسراوەی کوردە دەڵێت: "شاکر بێهرووزی" زیندانی سیاسیی کورد، کە ساڵێک و نۆ رۆژ لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی تونددا بووه، بە بێ ئەوەیکە مافی پارێزەری هەبێت، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژێمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا کە لەوانە پێشێلکردنی بەڵگە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها پەیمانی نێودەوڵەتی مافی شارستانی و سیاسییە و هەر کات، ئیمکانی ئەوە هەیە کە حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجیێ بکرێت".

بەهمەن قوبادی هەروەها پێداگری دەکات بە یەکیتی و هاوپەیمانی و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتیی بە حوکمی لەسێدارەدانی "شاکر بێهرووزی"، پێش لە جێبەجێی‌کردنی لەسێدارەدانە نایاساییەکان لە ئێراندا بگرین و چیدیکە لەوە زیاتر ئیرنی ئەوە نەدەین کە بە ناحەق گیانی برایان، منداڵان و ئازیزانمان لێ زەوت بکەن.