بەرگی دووەمی رۆمانی هەزار ئەشكەوت چاپ و بڵاو كرایەوە
14:03 - 6 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرگی یەكەم و دووەمی رۆمانی \"هەزار ئەشكەوت\" لە نووسینی عومەر مەلوودی نووسەر و رۆماننووسی دانیشتووی بۆكان، لەلایەن \"دەزگای توێژینەوە و بڵاوكردنەوەی موكریانی\"یەوە چاپ و بڵاوكرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای موكریانی پێشتر بەرگی یەكەمی ئەم رۆمانە كە هەزاران گوزارشت و مەتەڵی رەسەنی كوردی لەخۆ دەگرێت، لە ساڵی 1377 و لەلایەن بڵاوگەی \"پژووهەندە\"ی تارانەوە بڵاو كرابۆوە، دوای 15 ساڵ چاوەڕوانی درێژەی ئەم بەرهەمەبڵاو كراوەتەوە.
دەزگای موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە لە پاشكۆی بەرگی دووەمی \"هەزار ئەشكەوت\"دا ئاماژەی بە بڵاوكردنەوەی بەرگی سێیەمی ئەم رۆمانە لە داهاتوویەكی نزیكدا كردووە.
بەرگی یەكەمی رۆمانی هەزار ئەشكەوت لە بەشی پێشبڕكێیەك كە لەلایەن گۆڤاری \"سروە\" لە ساڵی 1384 بەڕێوە چوو، دوای كتێبی \"چێشتی مجێوری\" هەژار موكریانی بە بڕەوترین كتێبی ساڵ ناسرا و عومەر مەولوودی وەك نووسەری سێیەمی رۆمانی كوردی خەڵات كرا.