بەردەوامیی ئاگرتێبەردرانی دارستانەکانی ناوچەی مەریوان و سەوڵاوا
15:10 - 28 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی دیکە لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان و سەوڵاوا بەدەستی کەسانێکی نەناسراو ئاگریان تێبەردرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان بەشێک لە دارسان و لەوەڕگەکانی ناوچەی سەوڵاوا و گوندی بەیەڵەی سەربە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتان.
هەروەها رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان بۆ جارێکی دیکە لەوەڕگەکانی گەندی بەیەڵەی سەربە شاری مەریوان ئاگریان تێبەردرا و هاوکاتیش دارستانەکانی پشت \"تازاوا\"ی سەربە شاری مەریوان ئاگریان تێبەردرا.
هەروەها کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممەی رابردوو دارستان و لەوەڕگەکانی \"قەڵای ئیمام\" لە نزیک گۆلی زێبار لە ئاگردا سووتان.
پێشتر هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە رایانگەیاندبوو، کە ئەو دارستان و لەوەڕگانە لەلایەن کەسانێکی سەربە سپای پاسدارانەوە بەمەبەستی تێكدانی ژینگە و سروشتی كوردستان ئاگریان تێبەر یەدرێت.