بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی دوو کرێکاری لە سەقز و سەردەشت ئەستاند

10:49 - 26 رەزبەر 2720

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عوسمان عەبدوڵڵازادە" خەڵکی سەقز، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە لە بینایەکی نیوەکارە لە شارەکی زانکۆی سەقز خەریکی کار بووە و پاش بەربوونەوە لەو بینایە بەسەختی بریندار بووە.

ئەو کرێکارە لەلایەن هاوکارەکانیەوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

لەو پەیوەندییەدا کرێکارێکی سەردەشتی بە ناوی "عەلی خزرنیا" لە گوندی "بێژوێ" لە باشووری شاری سەردەشت لە کاتی گوێزتەکاندن بەربووەوە و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.