بۆکان/ گەندەڵییەکی تاکسیڕانیی ئەو شارە ئاشکرا بوو

13:52 - 29 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی بەرێوەبەرایەتی و چاوەدێریی تاکسیرانی شاری بۆکان پاش تیروپشک و پێ دانی ٦٠ دەزگا تاکسی بە هاووڵاتییانی ئەو شارە، بڕی ٣ میلیۆن تمەنی دیکەی لەو ٦٠ هاووڵاتییە ئەستاند.

\"کانی پرێس\" یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی شاری بۆکان لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، رێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی و چاوەدێریی تاکسیڕانی شاری بۆکان سەرجەم بڕی ١٥٠ میلیۆن تمەنی لەو ٦٠ هاووڵاتییەی کە براوەی تاکسیی نێوشار بوون، ئەستاندووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا \"حەسەن عەباسی\" فەرمانداری شاری بۆکان بێ‌ئاگایی خۆی لەو مەسەلەیە دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ئێمە پێشتر مەرجەکانی پێ دانی ئەو تاکسییانەمان بۆ هاووڵاتییان روون کردۆتەوە.

هەروەها ئەو خاوەن تاکسییانە سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانیان بۆ لای بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمەڕ ئەستاندنی ئەو بڕە پارەیە، هەتا ئیستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.