بۆکان/ بەڕێوەچوونی کۆڕ یادێک بۆ رێز لێنان لە شیرکۆ بێکەس + وێنــە
22:43 - 28 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداری کۆمەڵێک لە شاعیران و چالاکانی فەرهەنگیی شاری بۆکان، کۆڕیادێک بۆ رێز لێنان لە شاعیری کۆچکردووی کورد شێرکۆ بێکەس بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ کۆڕی فەرهەنگی فێرکاریی ئەدەب لە شاری بۆکان کۆڕێکی دیکەی بۆ رێزگرتن لە شێرکۆ بێکەس شاعیری کۆچکردووی کور بەڕێوە برد.
مستەفا ئیلخانی زادە بەرپرسی کۆڕی فەرهەنگی فێرکاریی ئەدەب لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، \"ئێمە بۆ رێز گرتن لە زەحمەت و ماندوو بوون و هەروەها لێکدانەوەی شێعرەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەس ئەو کۆڕیادەمان بەرێوە برد\".
ناوبراو راشگەیاند، ئەو کۆڕیادە بە راگەیاندنی خولەکێک بێ دەنگی دەستی پێکرد و پاشان چەند پارچە شێعر بە دەنگی مامۆستا شێرکۆ لە قاڵبی فیلمدا خوێندرایەوە و دواتر کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی ئێمپراتوری شێعر پیشان درا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا سۆران ئەولیزادە بەرپرسی بەشی شێعری نویی کۆڕی فەرەنگی فێرکاریی ئەدەب، چەند وتەیەکی لەسەر کەسایەتی و ژیانی شێرکۆ بێکەس پێشەکش کرد.
هەروەها \"کەریم حیکمەتی، حوسێن شێربەگی، ئەمجەد غوڵامی و ئەنوەر عەرەب\" چەند پارچە شێعر و وتاری شیکارییان لە سەر چۆنیەتی شێعرەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەس و ژیاننامە و هەڵوێستی ئەو شاعیرە کوردە خوێندەوە.
دواتر \"کەریم دافعی\" شاعیری ناسراوی کورد چەند پارچە شێعری خوێندەوەو هاوکات \"سمکۆ مەعرووفی\"، بە هاوکاریی \"ئەمیر سەیدزادە\" بە ژەنینی ئامێری \"نەی\" و \"جەعفەر مەعرووفی\" بە ژەنینی ئامێری \"ویۆڵۆن\"، چەند پارچە شێعری پێشکەش بە بەشداران کرد.
لە برگەکانی کۆتایی ئەو کۆڕیادەدا \"خالید عینایەتی\"، سەید یاسین قوڕەیشی، فرمێسک محەمەمد ئەمینی، کوبرا کاکەڵاهی و کەوسەر فەتاحی و ئەمینپوور\" چەند پارچە شێعریان خوێندەوە و بەشێوەیەکی شیکاری هەڵسەنگاندنیان بۆ شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس کرد.
کۆڕی فەرهەنگی فێرکاریی ئەدەب رێکەوتی ١٦ی گەڵاوێژی ئەمساڵیش بە بەشداریی چەندین شاعیر و نووسەری کورد کۆڕێکی هاوشێوەی بۆ یادی دوو کەسایەتیی ئەدەبی کورد \"فەلەکەدین کاکەیی و شێرکۆ بێکەس\" لە شاری بۆکان بەرێوە برد.
کۆڕیادی رێزلێنان لە فەلەکەدین کاکەیی و شێرکۆ بێکەس: