بۆمەلەرزەیەكی بەهێز شاری وانی توركیە و چەند پارێزگایەكی ئێرانی هەژاند
19:54 - 1 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی فەرانسە لە ئانكارا بڵاوی كردەوە، بۆمەلەرزەیەك بە پێوانەی 3/7 ریشتێر لە 53 كیلۆمیتریی باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای \"وان\"ی توركیەی هەژاندووە و بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئێران شارەكانی پارێزگای \"ئازەربایجانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات و ئەردەبێڵ \"یشی هەژاندووە.
ئەو بۆمەلەرزەیە كە كاتژمێر 1:43 خولەك (بە كاتی توركیە) رووی داوە، جیا لە وان لە پارێزگاكانی ئەرزڕۆم، دیاربەكر، سێرت و مووش هەست پێكراوە.
بە وتەی سەرچاوە ناوچەییەكان چەندین بینا لە شاری وان رووخاون، بەڵام هەتا ئێستا لە خەساری گیانی ئەم رووداوە سروشتیە زانیارییەكی ورد لەبەر دەستدا نیە.
ماڵپەڕی فەرمیی ژێئۆفیزیكی زانستگای تاران بڵاوی كردۆتەوە كە ئەو بۆمەلەرزەیە بەڕادەیەك بەهێز بووە كە نەتەنیا ورمێ و شارەكانی دەوروبەری، بەڵكوو لە \"تەورێز و ئەردەبێڵ\"یش هەست پێكراوە.
شاری وان لە رۆژهەڵاتی توركیە و لە 75 كیلۆمیتریی سنووری ئێران هەڵكەوتووە.