بۆ پشتیوانی لە كوردستانی سووریە لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك بەڕێوە دەچێت
14:22 - 10 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: \"گروپی پشتگیری لە رۆژئاوای كوردستان\" رایانگەیاند، بۆ پشتیوانی لە كوردانی كوردستانی سووریە و یەك هەڵوێستییان شەوی چوارشەممە رێكەوتی10 لەسەر 11ی گەلاوێژ لەبەردەم پاركی شانەدەر لە هەولێر کۆبوونهوهیهکی جهماوهری بەڕێوە دەبەن.
لەم پێوەندییەدا \"عەلی مەحموود محەممەد\" چالاكی مەدەنی و یەكێك لە رێكخەرانی ئەو كۆبوونەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند: \"گرووپی پشتیوانی لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان\"، لە كۆمەڵێك مامۆستا، پارێزەر، نووسەر، رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی پێكهاتوون و ئامانج لە رێكخستنی ئەم كۆبوونەوەیەش پەیامێكە بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان كە كار بۆ یەكدەنگی، یەكڕێزیی كورد بكەن هەتا دەسكەوتەكانیان بپارێزرێ\".
عەلی مەحمموود ئاماژەی بەوەش دا \"هەروەك یەكشەممەی پێشوو لە زۆربەی شارەكانی كوردستانی سووریە خەڵك بۆ پشتیوانی لە رێككەوتن و هاودەنگیی دوو لایەنی سیاسی \"ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە و ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان\" خۆپیشاندانێکی بەرین و هێمنانەیان رێكخست، ئەم كۆبوونەوەی شاری هەولێریش هەر لەو راستایە دایە\".
عەلی مەحموود محەممەد لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتیشی: داوا لە هەموو خەڵكی شاری هەولێر و پارت و رێكخراوە سیاسی و كەسایەتییەكان دەكەین بە بەشداری كردنیان لەم كۆبوونەوەیە و پێشكەش كردنی برووسكە و بەیاننامە، جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆیان لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان بكەنەوە.
ئەو كۆبوونەوە جەماوەرییە كاتژمێر 9ی شەوی چوارشەممە رێكەوتی10 لەسەر 11ی مانگی گەلاوێژ لەبەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.