بڵاو بوونەوەی دوو كتێبە چیرۆكی نووسەرانی كرماشان
16:55 - 26 خاکەلێوه 2712
كوردپا: \"مینیاتۆری ئوستوورەیی\" و \"نەفرینی قاوەیی\"، دووبەرهەمی نووسەرانی كرماشانی لە بیاڤی كورتە چیرۆكدا چاپ و بڵاو كرانەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، \"ئیسفەندیار دركە\" نووسەری تەمەن 51 ساڵەی خەڵكی كرماشان یەكەم كۆمەڵە چیرۆكی خۆی بەناوی \"مینیاتۆری ئوستووریی\" چاپ و بڵاو كردەوە.
ئەم كتێبە لە 11 چیرۆك پێكهاتووە و لە قەوارەی 110 لاپەڕە و بە پێشەكیی مەنسوور یاقووتی نووسەری ناوداری كوردی كرماشان رازێنراوەتە.
پێشتریش چەندین كتێب و بەرهەمی دیكە لە ئیسفەندیار دركە چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
\"نەفرینی قاوەیی\"ش كتێبێكی دیكەیە لە نووسینی \"فەرانەك گوڵچین\" نووسەری خەڵكی شاری \"سەحنە\"ی كرماشان كەلە 125 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئەم كتێبەش لە 19 چیرۆك پێكهاتووە كە زیاتر لە پڕژاوەتە سەر پرسە كۆمەڵایەتییەكان و پەرۆشییەکانی نووسەر.
هەر دوو ئەو كتێبە كەلە بیاڤی ئەدەبیاتی داستانی و بە زمانی فارسی نووسراون، لەلایەن بڵاوگەی \"روزگار\"ەوە چاپ و بڵاو كراونەتەوە.