بڕینی دارەکانی پارکێکی شاری گیلانغەرب لەلایەن شارەوانییەوە+وێنە

13:16 - 15 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: شارەوانیی شاری گیلانغەرب لە ئوستانی کرماشان، لە بەرەبەری رۆژی \"دارچاندن‌\"دا ژمارەیەک لە دار تووەکانی پارکی \"فەلاحەت\"ی ئەو شارەیان لە بندا بڕی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شارەوانی و شۆرای شاری گیلانغەرب لە کردەوەیەکی سەرسووڕهێنەردا دارەکانی پارکی \"قەلاحەت\"ی ئەو شارەیان بڕی و ئەمەش ناڕەزایەتیی ژینگە دۆستانی ناوچەکەی لێکەوتەوە.

دەگوترێت؛ کە شارەوانی و شۆرای شاری گیلانغەرب بەمەبەستی پلاک‌بەندی و فرۆشتنی بەشێک لە پارکی فەلاحەت، دارەکانی نێو ئەو پارکەیان لە بندا بڕیوە.

هەروەها ئەم کردەوەیەی شارەوانی و شۆرای شاری گیلانغەرب ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شارەکەی بەدواوە بووە و بە هەڵوێستێکی \"نابەرپرسانە و دژە ژینگە\"یان لە قەڵەم داوە.

هاوکات یەکێک لە ماڵپەڕەکانی شاری گیلانغەرب بڵاوی کردەوە، دارە بڕدراوەکانی پارکی فەلاحەت لە رێگەی چەندین ماشێنی بارهەڵگرەوە گوازراوەنەتەوەو بە بیانوویەکی بێ بنەما فرۆشراون.

ئەم هەڵوێستەی شارەوانیێ شاری گیلانغەرب لە حاڵێک دایە، کە رۆژی ١٥ی رەشەمەی هەموو ساڵێک لە ئێران وەکوو رۆژی دارچاندن دیاریکراوە، و خەڵک لە زۆربەی شار و ناوچەکان بە شێوەی خۆڕسک چالاکیی دارچاندن بەرێوە دەبەن.

وێنە: ماڵپەڕی نەوبەهار
\"18610.jpg\"

\"18611.jpg\"

\"18614.jpg\"

\"18613.jpg\"

\"18609.jpg\"

\"18608.jpg\"

\"18615.jpg\"

\"18612.jpg\"