بڕیاری دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە

11:30 - 24 جۆزەردان 2720

بڕیاری دەسبەسەرکردنی کاتیی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەوید محەممەدی و خالید محەممەدی"  خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە ناوەڕاستی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ بە هۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ورمێ کران.

"نەوید محەممەدی"، هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێران بووە و "خالید محەممەدی" یەکێک لە نزیکەکانی نەویدە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.