بوومەلەرزەیەك شاری قوشچی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای لەرزاند

19:39 - 26 بەفرانبار 2711
كوردپا: دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 26‎ی بەفرانبار بوومەلەرزەیەك بە هێزی ١/٤ بە پلەی ریشتەر شاری قوشچی هەڵكەوتوو لە باكووری شاری ورمێ‌لەرزاند.

ئەو بوومەلەرزەیە لە قوولایی 4 كیلۆمیتریی زەویدا رووی داوە و بەپێی زانیارییەكان هەتا رادەیەك شارەكانی لە مەهاباد، ورمێ‌و سەڵماسیش هەست پێكراوە.

ماڵپەڕی توێژینەوەی بوومەلەرزەی زانستگای تاران بڵاوی كردەوە، ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.

روودانی ئەم بوومەلەرزەیە ترس و دڵەڕاوكییەكی بەرچاوی لای هاووڵاتیانی سەلمَاس و ورمێ‌درووست كردووە.

شاری قوشچی سەر بە بەخشی ئەنزەل و لە 52 كیلۆمیتریی شاری ورمێ‌لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا هەڵكەوتووە و بەپێی دوایین سەرژمێری لە ساڵی 1385دا دووهەزار و 943 كەس حەشیمەتی هەیە.