بنەماڵەیەكی كوردی ئێرانی لە ئەمریكا لەبەردەم مەترسیی دیپۆرت كردنەوە دان
19:24 - 25 بەفرانبار 2711
كوردپا: بنەماڵەیەكی كوردی ئێرانی كە ماوەی نۆ ساڵە بەهۆی گرفتی سیاسی پەنایان بردۆتە ئەمریكا، دەرفەتی ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئێرانیان نیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی كوردپا و بە پشت بەستن بە هەواڵی ماڵپەڕی \"ئەز فامیلی\" لە راپۆرتێكی ویدیۆییدا، خانمی ئەسەدی یەكێك لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە رایگەیاندووە، كەلە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئێران، گیانی خۆی و بنەماڵەكەی لەبەردەم مەترسیی ئیعدام دایە.
دایكی ئەو بنەماڵەیە هیوادارە كە گرین كارتیان پێ بدەن، بەڵام لە هەقیقەتدا ئەوان لە بازنەی رۆتینی برۆكراسیی ئیداریدا گیریان خواردووە.
خانمی ئازادە نەجەفی، پارێزەری ئەو بنەماڵەیە دەڵێت: حوكمی وەدەرنانی ئەم بنەماڵەیە بەدوورە لە دادپەرەوەری، یارمەتیی نەختیی حكوومەتییان پێ نەكراوە و ئەوان ئێستا وەك خەڵكی ئاسایی مافی سەفەریان نیە.
نەجەفی لە درێژەی ئەم راپۆرتە ویدیۆییەدا وتوویە، حقووق و مافی ئەو بنەماڵەیە بەهۆی كەمیی خشتەی زەمەنیی دیاری كراو كۆتایی پێهاتووە و ئێستا لە دۆخێكی نالەبار دان.
خانمی ئەسەدی ئەوەشی خستۆتە روو، كە یارمەتیە حكوومەتییەكان تەنیا سەرچاوەی داهاتی ئەوانە و هیچ داهاتێكی دیكەیان نیە.
بنەماڵەی ئەسەدی یەكێك لە ئەندامانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بوون كە 9 ساڵ لەمەوبەر رۆیشتوونەتە ئەمریكا.
دایك و باوكی بنەماڵەی ئەسەدی لەو باوەڕە دان كە حیزبەكەیان لە رێگای گەیشتن بە ئازادیی ئاشتیخوازانە لە ئێران چالاكی دەكات.
ئەسەدی دوو دەیەیە كە دایكی خۆی نەدیوە و تەنانەت لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا ئیزنی چوونە دەرەوە لە ئەمریكایان نەبووە و ئێستاش چاوەڕی بڕیاری دوایی دەوڵەتن.
تیم كاونتس، كەلە بەشی خزمەتگوزاریی و هاووڵاتی بوونی ئەمریكا چالاكی دەكات، دەڵێت: ئێمە دەزانین كە وەها دۆخێك ئەو كەسانە دەخاتە هەلومەرجێكی دژوارەوە هەتا ئەو جێگایەی كە ئەوان دەبێ چەندین ساڵ چاوەڕێی دوایین بڕیار بن، لە حاڵێكدا دەكرێت لە ماوەیەكی خێراتردا لە لە دۆسیەكەیان بكۆڵرێتەوە.
ئەو فەرمانبەرە ئەمریكاییە ئەو راستیەی قبووڵ كردووە كردووە كە هەزاران كەس لەگەڵ وەها دۆخێك بەرەوڕوون، ئەو لەو باوەوەڕە دایە كە دواخستنی دۆسیەی نزیك بە4500 كەس لە وەها دۆخێكی نادیاری پەنابەریدا باشترە لە دادگایی و بڕیار دانی خێرا و رەت كردنەوەی داخوازەكەیان.
ئەگەر بێت و داخوازی پەنابەریی ئەم بنەماڵەیە قبووڵ نەكرێت، ئەمریكا دیپۆرتی ئێرانیان دەكاتەوە و لە ئەگەری وەها كارێكدا، ئەوان لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە مەترسیی ئیعدامیان لەسەرە.
خانمی ئەسەدی وتوویە، كە هیچ هەڵە و كردەیەكی نایاساییان ئەنجام نەداوە و نەدانی گرین كارت بە خۆی و بنەماڵەكەی بە تەواوەتی بێ هۆیە.
گرتەی ویدیۆیی ئەم راپۆرتە لە بەشی ویدیۆی ماڵپەڕی كوردپادا بڵاو كراوەتەوە.