برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شنۆ

11:38 - 21 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەکیم عوسمانی"، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی ساڵح و خەڵکی گوندی "میراوێ" سەر بە شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری ئەو شارە بریندار بوو.

هێزەکانی سپای پاسداران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەر کورده کردووە.

حەکیم عوسمانی بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران دەست و پشتی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.