باوک و کوڕێک لە ماوەی چەند ڕۆژدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

13:32 - 17 خەرمانان 2720

باوک و کوڕێک لە بۆکان لە ماوەی چەند ڕۆژدا، بەهۆی هەژاری و دەسکورتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ ئەحمەدی" خەڵکی بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە  تەمەن ٤٠ ساڵە لە شارەکی دامداران لە ڕێگای خوهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"ڕەسووڵ ئەحمەدی" باوکی محەممەدە کە چەند ڕۆژ پێش، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی کێشەی بێکاری و هەژاری وەک سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژیی هاووڵاتییان لەقەڵەم دەدەن کە بەهۆی گەمارۆوە ئابوورییەکان و چوونەسەری ئاماری بیكاری لە ئێراندا، ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکات.