بانە؛ کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

12:17 - 22 خەرمانان 2721

شەوی یەکشەممە ٢١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەسووڵ کەریمی"، کوڕی کەریم و خەڵکی بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەدا، گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادرکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ڕەسووڵ کەریمی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی خەرمانان، لە بانە ئەسپەردەی خاک کرا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سیروان گوڵزاری"، خەڵکی گوندی "جەژنی‌ئاوا" سەر بە مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی سنووریی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.