بانە؛ هاووڵاتییەک پاش دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە

11:50 - 17 خەرمانان 2721

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کامیل ساڵحی"، کوڕی قادر و خەڵکی بانە، لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە یەک مانگ لەمەوبەر بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: " کامیل ساڵحی، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری کراوە".

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستە ڕوو کە هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران، تۆمەتی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگیرانی کامیل ساڵحی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.