بانە؛ دوو کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون

11:22 - 17 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "سەدیق تیکابی"، تەمەن ٥٥ ساڵ و "خەبات سادقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی بانە، بریندار بوونە.

نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو کۆڵبەرەیان وێڕای گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەران داونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە و نەخۆشخانەی سەقز کراون.