بانە؛ دوو هاووڵاتی لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون

11:37 - 22 خەرمانان 2721

ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد"، خەڵکی بانە و "ڕامیار"، خەڵکی گوندی "سەبەتلوو" سەر بە بەخشی ناوەندیی بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی سنووریی ئەو شارەدا، بریندار بوونە.

هێزە نیزامییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو هاووڵاتییەیان لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات، داونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ناوبراوان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری تەقەی ئەو هێزانە لەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.