بارینی تەرزە لەشاری خۆی زیانی بەرچاوی بە هاووڵاتییان گەیاند + وێنـــە

21:01 - 22 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی بارینی تەرزەی لەڕادەبەدەر وەرزێڕ و باخدارانی زۆربەی ناوچەکانی سەربە شاری خۆی تووشی زیانێکی مادیی بەرچاو بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی کوردپا، سەرلەئێوارێی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان لە زۆربەی ناوچەکانی خۆی بەتایبەت لە ناوچەی \"وەلی عەسر\" بارینی تەرزە زیانی مادیی بە هاوولاتییان گەیاند.

بە وتەی هاووڵاتییان ئەو تەرزە بارینە زۆربەی بەر و بوومی درەخت و باخاتی ئەو ناوچەیەی وەراندووە و بەم هۆیەوە وەرزێڕان تووشی زیانی ماددی بوونەتەوە بەڵام هەتا ئێستا رێژەی ئە وزیانانە بەراورد نەکراوە.

هاوکات لە ئەنجامی ئەو تەرزە بارینەدا چەندین ماشێنی هاووڵاتییان لە شاری خۆی خەسارەتیان پێ گەیشتووە.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا بارینی تەرزە و دروستبوونی لافاو سەرەڕای ئەوەی زیانی بە ٣ هەزار دۆنم لە زەوی و زار و باخاتی وەرزێڕان زیانی ناوچەی ورمێ گەیاندبوو، ببووە هۆی خنکانی ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ.
\"13255.jpg\"

\"13256.jpg\"

\"13252.jpg\"

\"13251.jpg\"

\"13253.jpg\"