بارودۆخی جەستەیی زیندانییەكی سیاسی كورد لە خراپی دایە
12:14 - 5 رێبەندان 2711
كوردپا: بارودۆخی جەستەیی زیندانییەكی سیاسی كوردی بە ئیعدام مەحكووم كراو لە زیندانی ناوەندی ورمێلە خراپی دایە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، عەلی ئەفشاری هاووڵاتیی كوردی بە ئێعدام مەحكووم كراو لەئەنجامی لێدان و كۆتانی لەكاتی لێپێچینەوەدا لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە تووشی خوێنرێژی بووە.
ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەریی پزشكی رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان كراوە و دوای چارەسەرێكی سەرەتایی بردراوەتەوە زیندان.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، عەلی ئەفشاری لەحاڵی حازردا تووشی خوێنرێژی بووە و باردوخی لەو پەڕی خراپی دایە.
عەلی ئەفشاری هاورێلەگەڵ براكەی بەتاوانی هاوكاری لەگەڵ حێزبیكی دژبەری حکوومهتی ئیسلامیی ئێران و هەروەها \"محاربە\" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە ئێعدام حوكم دراون.