ئاگرگرتنی سەیرانگا و دارستانەكانی مەریوان بەردەوامە
15:53 - 18 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە چەند رۆژی رابردوودا سەیرانگای \"مەلا قوبی\"ی هەڵكەوتوو لە نیوان گوندەكانی \"بەیەڵە\" و\"بەرقەڵا\" لە دەورووبەری شاری مەریوان ئاگری تێبەر بووە و سووتاوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە سەیرانگای \"مەلا قوبی\"ی مەریوان، هەڵكوو لە نێوان گوندەكانی \"بەیەڵە و بەرقەڵا\" ئاگری گرتووە و خەسار و زەرەرێكی زۆری سروشتی و ژینگەیی بەو ناوچەیە گەیشتووە.
هەواڵنێری كوردپا لهزاری شایەتحاڵانەوە بڵاوی كردۆتەوە ئەندامانی\"ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان\" هەوڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەیان داوە، بەڵام لەبەر بەرەنجامەكانی ئەو كارە و لە ترسی ئەوەی كە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دواتر بانگ دەكرێن، نەیانتوانیوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە، لە جەریانی ئاگرگتنی كوێستان و لەوەڕگەكانی گوندی \"دەرەوەران\"ی سەر بە شاری مەریوان، كۆمەڵێك ئاژەڵی كێوی وەك رێوی و بێچووەكانی بە بەرچاوی خەڵكەوە بەهۆی ئەو ئاگركەوتنەوە تێدا چوون.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت دەورووبەری مەریوان، بۆتە دیاردەیەك و سروشتی كوردستانی خستۆتە مەترسییەوە.
چالاكانی ژینگەپارێز و خەڵكی ناوچە لەو باوەڕدان كە ئەو دارستان و لێرەِوارانە لەلایەن بنكە و ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە بە بیانووی پێشگیری لە حزووری ئەندامانی هێز و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئاگریان تێبەر دەدرێن و هەر بەم بۆنەشەوە لە ساڵانی رابردوودا چەندین چالاكی ژینگەپارێز و خەڵكی خۆبەخش كە هەوڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگركەوتنەوانەیان داوە، دەستبەسەر و بۆ ماوەیەك زیندانی كران.