ئازەربایجانی رۆژئاوا/ ئاماری قوربانیانی رووداوی هاتووچۆی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵ

22:57 - 11 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە کۆی ١٩٣ حاڵەت رووداوی هاتووچۆ لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سەرجەم ٤٣٠ کەس بریندار بوون.

رێکخراوی \"مانگی سوور\"ی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا دا ١٧٦ رووداوی هاتووچۆ لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا تۆمار کراوە کە ئەو رێژەیە لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ ١٩٣ حاڵت رووی لە زیاد بوون کردووە.

هەروەها بەپێی ئەو راپۆرتە لە کۆی ئەو ١٧٦ حاڵەتی ٣ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو ٤١١ کەس بریندار بوون، کە ئەو رێژەیە لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ ١٩٣ حاڵەت رووداوی هاتوچۆ و ٤٣٠ بریندار زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

بەرپرسی گشتیی رێکخراوی \"مانگی سوور\"ی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاندووە، لە کۆی ئەو ١٩٣ حالەتەی رووداوی هاتوچۆ لەو ئوستانە ١٩ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

پێشتریش رێکخراوی پزیشکی قانوونیی ئێران بڵاوی کردەوە، لەماوەی ٨ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا، سەرجەم ٥٤٤ هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا گیانیان لەدەست داوە کە ٩٩ کەسیان ژن بوون.