ئازار و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود

18:16 - 22 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەزا عەبدوڵڵاهی" خەڵکی گوندی "تاوەگوزی" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، لە سنووری نەوسوود ئازار و ئەشکەنجە درا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پاش دەسبەسەرکردنی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە قۆنداخە چەک ئازار و ئەشکەنجەیان داوە و سەریان شکاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موبین حوسێنی" کوڕی "سیرووس"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە قۆنداخە چەک ئازار و ئەشکەنجە داوە.