ئازاد کرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد لەگرتووخانەی مەهاباد

13:02 - 21 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد بە پێی یاسای ئازادیی مەشرووتی زیندانیان، لەگرتووخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حامید زوودی زیندانیی سیاسیی کورد رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠‌ی رەزبەر پاش کێشانی ٦ مانگ زیندانیی، لەزیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

حامید زوودی ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر دادگای \"ئینقلاب\"‌ی شاری مەهاباد حوکمی ٩ مانگ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپاند.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تاوانی \" پێک هێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و هەوڵدان دژی ئەمنیەتیی میللی\" بە ٩ مانگ زیندانی مەحکووم کرابوو.

حامید زوودی بەر لەتەواوبوونی حوکمەکەی لەزیندان ئازاد کراوە.

هەروەها پێشتریش رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ی رەزبەر زیندانییەکی دیکەی سیاسیی کورد بەناوی \"حەمزە سوبحانی\" پاش چوار ساڵ زیندانی کران، لەزیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان ئازاد کرابوو.

هەمزە سوڵتانی خەڵکی شاری جوانڕۆ، پاش تەواو کردنی حوکمەکەی لەگرتووخانە ئازاد کرابوو.