ئاتێنا دائیمی، چالاکی مەدەنی لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئازاد کرا

10:44 - 5 رێبەندان 2721

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، ئاتێنا دائیمی، چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤ، لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئازاد کرا.

ئەو زیندانییه سیاسییە، کە بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزی بە  ڕێبەری کۆماری ئیسلامی"، که لە ساڵی ٩٥ لە زیندان دابوو، لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە کە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، ساڵی ٩٩ لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی لاکانی ڕەشت دوورخرابوو.

حوسێن دائیمی، باوکی ئاتێنا دائیمی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئامریکا ڕایگەیاندبوو کە "ئاتێنا بەپێی حوکمەکەی دەبوو مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١، ئازاد بکرێت، کە دیارە حوکمەکەی تەواو بووە و پێش لە کاتی دیاریکراوی ئازاد کراوە."