کرماشان؛ دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا پەشابادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار
21:03 - 8 گەلاوێژ 2726
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عەبدوڵڵا پەشابادی» خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە ماڵەکەیدا دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمباریەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها، عەبدوڵڵا پەشابادی تا ئێستا لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و دەستی بە پارێزەریش ڕاناگا.