زیندانی ئیلام؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی زەهرا محەمەدوەلی دوای ۳۸ ڕۆژ؛ بەردەوامیی لێپرسینەوە یەک لەدوای یەکەکان
٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی "زەهرا محەمەدوەلی"، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵانی کورد، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و لێپرسینەوە یەک لە دوای یەکەکانی بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند: "زەهرا محەمەدوەلی"، ژنی لاوی تەمەن ٢٧ ساڵانی خەڵکی ئاودانان و دانیشتووی دێهلۆران، لە سی و هەشتەمین ڕۆژی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی خۆیدا دایە.
ناوبراو بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزراوە، بەڵام لێپرسینەوە یەک لەدوای یەکەکانی هێشتا بەردەوامە.
"زەهرا محەمەدوەلی"، ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ خستنەڕووی بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە بڵاو نەکراوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە.
ناوبراو هەروەها لە ماوەی ٣٨ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و بنەماڵەکەی تەنیا ڕێگەی پەیوەندیی تلفۆنییان لەگەڵیدا پێدراوە.